وتەکانی ئەردوغان سەبارەت بە یارمەتی دانی سووریا لە لایەن تورکیاوە
سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی کرد، دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە چێکردنی خانوبەرە بە نیازی یارمەتی دانی جەماوەری پارێزگای ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریایە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» دوێنێ چوارشەممە لە وتەگەلێکدا بە مەبەستی پاسادانی مۆڵدانی لەشکریانی وڵاتەکەی لە سووریا بانگەشەی کرد،دەوڵەتی تورکیا لە ئاراستەی یارمەتی دانی جەماوەری پارێزگای ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا،بە نیازە لە یەکەم قۆناغ دا ٢٠ ھەزار ماڵ بۆ دانیشتووانی ئەم پارێزگایە چێ بکات.
ئەم ھەنگاوانەی دەوڵەتنی تورکیا لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سووریا ھێزی ڕەوانەی ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە لەوانە ئیدلەب کردووە.
«سولەیمان سویلو» وەزیری نێوخۆی تورکیاش لەم دواییەدا لە ھەنگاوێکی ورووژێنەرانەو بەبێ ئاگاداریی دەوڵەتی سووریا بۆ دووھەمین جار سەردانی شاری ئیدلەبی کرد.
دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی جەماوەرو دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.