دادگای ئانکارا داخوازیی ئازادکرانی «دەمیرتاش»ی ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i383504-دادگای_ئانکارا_داخوازیی_ئازادکرانی_دەمیرتاش_ی_ڕەت_کردەوە
داخوازیی ئازادکرانی «سەڵاحەدین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا لە لایەن لقی دووی دادگای سزاکانی ئانکارا ڕەت کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2020 14:13 Asia/Tehran
  • دادگای ئانکارا داخوازیی ئازادکرانی «دەمیرتاش»ی ڕەت کردەوە

داخوازیی ئازادکرانی «سەڵاحەدین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا لە لایەن لقی دووی دادگای سزاکانی ئانکارا ڕەت کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی کوردپرێس، داخوازیی ئازادکرانی «سەڵاحەدین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (HDP) کە پاش دەرکرانی بڕیاری دادگای دەستووری تورکیا و بە پشت بەستن بە بڕیارەکە پێشکەش کرابوو، لە لایەن لقی دووی دادگای سزاکانی ئانکارا ڕەت کرایەوە.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی «ئورەنسڵ» پاش ئەوەی دادگای دەستووری تورکیا بە قازانجی دەمیرتاش حوکمی دەرکرد پارێزەرەکانی ئەو سیاسەتوانە کوردە بە پشت بەستن بە بڕیارەکەی ئەو دادگایە داخوازیی ئازادکردنی «دەمیرتاش»یان پێشکەشی دادگای سزاکانی تورکیا کردبوو کە لە ئەنجامدا داخوازییەکە لە لایەن لقی دووی دادگای سزاکانی تورکیاوە ڕەت کرایەوە.

دادگا لەبارەی ڕەت کردنەوەی بڕیارەکە نووسیویەتی: بەڵگەی ئاشکرا لە بەردەستدایە کە «دەمیرتاش» ڕاستەوخۆ سەرۆکایەتیی گرووپی PKKی کردووە و فەرمانی پێکردوون، بۆیە بە گوێرەی ئەو بەڵگانە لە زیندان دەمێنێتەوە و خوێندنەوەی دۆسیەکە هەر لە زیندانەوە  درێژەی پێ دەدرێت.