ته‌مووز 30, 2020 17:07 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی ھاوبەشی تورکیاو کۆماری ئازەربایجان

مەشقی ھاوبەشی ھێزی ئاسمانیی تورکیاو کۆماری ئازەربایجان دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، مەشقی ھێزی ئاسمانیی تورکیاو کۆماری ئازەربایجان داگری فڕۆکەی سەربازی و کۆپتەرەکان لە شارەکانی باکو، نەخجەوان، گەنجە، کوردمیرو یولاخ دەست پێ دەکات و لە بەرواری دەی ئاگۆست کۆتایی پێ دێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەشقی ھێزە زەوینییەکانی تورکیاو کۆماری ئازەربایجانیش لە یەکەمەوە ھەتا پێنجەمی ئاگۆست لە شارەکانی باکو و نەخجەوان بەرپا دەکرێت.

دوابەدوای ئاڵۆزی و پێکدادانی سنووریی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان، تورکیا ڕایگەیاند کە لە تەنیشتی بتکودا دەبێت و ھیچ جۆرە یارمەتیدانێکی سەربازی لەو وڵاتە درێغی ناکات.

سەرپەیڤ