ڕێککەوتنی تورکیا، قەتەر و دەوڵەتی ھاوپەیمانیی لیبی بۆ گۆڕینەوەی «بەندەری مەسراتە» بە بنکەی دەریایی ئانکارا
دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی و تورکیاو قەتەر سەبارەت بە بووژانەوەی چالاکییەکانی «بەندەری مەسراتە»و گوۆڕینی بۆ بنکەی دەریایی ئانکارا لە دەریای ناوەڕاست پێکەوە ڕێککەوتن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ڕەئی ئەلیەوم، دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی ڕایگەیاند کە بە پێی ئەم ڕێککەوتنە کۆبوونەوەی مانگانە لە ئاستی سەرۆکانی ئەرکانی سوپاو بە ئامادە بوونی ڕاوێژکارانی سێ وڵاتی قەتەرو تورکیاو لیبی لە «مەسراتە» بەڕێوە دەچێت.
قەتەرو تورکیاو دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی ھەروەھا لە بارەی بەئەستۆگرتنی ئەرکی وەڕێ خستنی دووبارەی تەواوی ناوەندە ئاسایشتییەکان و بنکەکانی مەشق پێکردن لە تەرابلۆس لە لایەن قەتەرەوە کە لە شەڕەکەی ئەم دواییە تێک و پێک درابوون، ڕێککەوتن.
«خالید بن موحەممەد عەتیە»و «خلوسی ئاکار» وەزیرانی بەرەڤانیی قەتەرو تورکیا لە سەردانێکی پێشتر ڕانەگەیەندراودا گەییشتنە تەرابلۆسی پێتەخت و بنکەی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیی.