داود ئۆغلو داوا ده‌کات زمانی کوردی بخوێنرێت
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی تورکیا و سه‌رۆکی پارتی ئاینده‌ی به‌رهه‌ڵستکار، رایگه‌یاند: خوێندن به‌زمانی دایک، بێجگه له زمانی تورکی، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ زمانی کوردی له‌تورکیا، ئه‌گه‌ر له‌خوێندنگاکان بخوێنرێت و له‌ژیانی رۆژانه‌دا به‌کاربهێنرێت، مایه‌ی به‌هێزبوونی هه‌ستی هاووڵاتی بوونه له‌لای هاووڵاتیانی تورک.
داود ئۆغلو، له‌ساڵی 2016 دا وازی له‌پارتی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار هێنا و پارساڵ حزبی ئاینده‌ی دامه‌زراند، ئه‌وه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆکی تورکیا.
داود ئۆغلو، له‌کۆنگره‌یه‌کی هه‌رێمایه‌تیدا که له‌شاری وان رێکخرابوو، به‌گه‌وره‌ترین شاری کوردی داده‌نرێت له‌تورکیا، رایگه‌یاند: تورکیا هه‌رگیز خۆشی نابینێت هه‌تاوه‌کو کوردێک له‌و وڵاته هه‌ست به‌ئازاری کێشه‌ی هاووڵاتی بوون بکات.
جه‌ختیشی کرده‌وه: به‌هێزبوونی تورکیا له‌وه‌دایه که‌بتوانێت خزمه‌تی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی کورد به‌بێ جیاوازی بکات، جا چ له‌شاری وان یان دیاربه‌کر یان ئه‌سته‌نبوڵ یان سوریا یان عیراق بێت.
سه‌رۆکی وه‌زیرانی پێشووی تورکیا، راشیگه‌یاند: کورد که ملکه‌چی فه‌رمانی هێزه بیانییه‌کان نابێت و مۆرکێکی ناوخۆیی له‌سه‌ر به‌ها دیموکراتییه‌کانی تێدایه، ئه‌مانه هۆکارن بۆ بووژانه‌وه و به‌هێزی تورکیا.
داود ئۆغلو ئاشکراشی کرد، حزبی ئاینده، له‌به‌رنامه‌یدایه، کۆتایی به سیاسه‌تی (قه‌یوم) بهێنێت که حکومه‌ت به‌رپرسان دیاریده‌کات بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆک شاره‌وانییانه‌ی به‌هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته پێشه‌وه، به‌تایبه‌تیش سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی سه‌ر به پارتی گه‌لانی دیموکراتی(هه‌ده‌په).
ئاشکراشه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئازاری ساڵی 2019دا، له‌کۆی 63 کورسی شاره‌وانی له‌ناوچه کوردییه‌کاندا، پارتی گه‌لانی دیموکرات سه‌رۆکایه‌تی 51 کورسی شاره‌وانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، زۆربه‌یان له‌سه‌ر کار لابران و که‌سانی نزیک له حزبی فه‌رمانڕه‌وا له‌جێگه‌یان دانران، ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که) و چه‌ند رێکخراوێکی تری سیاسی و پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی.