ئاب 26, 2020 08:38 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا: تورکیا ڕێ لە بەردەوامکرانی دڕندەکاریی تیرۆریستان لە سووریا بگرێت

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا داوای لە تورکیا کرد ھەتا ڕێگر بێت لە بەردەم کردەوەی دڕندانەی ئەو بەکرێگیراوە تیرۆریستانەی سەربە ئانکارا کە لە ناوچەکانی سووریادا مۆڵ دراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی «ھەواڵەکانی سووریا ئانەھا»،وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا کە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن سەرلەشکری دەریادار«ئلێکساندەر شیر بیتسکی» سەرۆکی ناوەندی ھاواھەنگی و ڕێکخستنی ئەم وڵاتە لە بنکەی «حەمیمیم» خرایە بەر دەستی میدیاکان، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە تێکھەڵچوونە بەرفراوانەکانی نێوان تاقمە تیرۆریستییە جۆربەجۆرەکانی سەربە تورکیا، ھەڕەشە لە گیان و ئاسایشتی ھەزاران شارومەندی سووری دەکەن، ڕایگەیاندووە: ڕووسیا پێ و شوێنی پێکەوە ھەڵشاخانی ئەم تاقمە تیرۆریستانەی سەربە تورکیای کردووە کە مردنی کۆمەڵێک لە شارومەندانی سووریی لێکەوتووەتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە کران بەمەی کە تاقمە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا خەریکی تاڵان و بڕۆی ماڵ و سامان  و کەل و پەلی شارومەندان و دامەزراوە گرینگەکان بە تایبەت دامەزراوەکانی تایبەتی دابین کردنی ئاوو کارەبای جەماوەری سووریان، داوا لە تورکیا کراوە کە ڕێگر بێت لە بەردەم کردەوەی تاوانکارانەی ئەم تاقمە تیرۆریستیانە.

سەرپەیڤ