کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و ئەردوغان کۆتایی ھات
لە کۆبوونەوەکەی نێوان «نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و «ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان» سه‌رۆک کۆمارى تورکیا دوایین هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کان و ئاڵۆزییه‌کانى سنوور تاوتوێ کرا،
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ،دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارى سپتامبر، «نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له ئا‌نکا‌را له‌گه‌ڵ «ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان» سه‌رۆک کۆمارى تورکیا کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ھەردووک لا دووپاتیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و تورکیا، به‌تایبه‌تى فراوانکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاریکارى و هاوبه‌شیى ئابوورى کرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشکیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى کار و وه‌به‌رهێنانى تورکیا له که‌رته جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا.
وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، هه‌ردووک لا پوخته‌یه‌کیان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى خسته‌ڕوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆکى تورکیا دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌موو جۆره یارمه‌تیدان و هاوکارییه‌کى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه و هه‌موو پێداویستییه‌کى ته‌ندروستى و پزیشکیى پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
له ته‌وه‌رێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له گفتوگۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کان و ئاڵۆزییه‌کانى سنوور کرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتیى عێراق و هه‌وڵه‌کانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى داعش خرانه به‌ر باس.
دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌کهی نێوان «نێچیرڤان بارزانى» و«ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان» بوو.
سه‌ردانەکەی «نێچیرڤان بارزانی» بۆ تورکیا دوای دیدارەکەی ڕۆژی چوارشەممەی لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بەغداو تاوتوێ کرانی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ئەنجامی گرتووە.