77 کۆچبەر لەدەریای ئیجەدا دەستگیرکران
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، دەستگیرکردنی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا بەردەوامە و دوی ئەم مانگە، 77 کۆچبەر لەدەریایی ئیجەدا لەلایەن پۆلیسی دەریایی تورکیا دەستگیرکران.
هیوا خدر، نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند، دوی ئەم مانگە لەناوچەی کارابورون-ی سەر بەشاری ئزمیر، فڕۆکەیەکی ئێشکگری پۆلیسی دەریایی تورکیا بەلەمێکی پەنابەران لەدەریایی ئیجەدا ئاشکراکردوە، کە بەنیازبون بەرەو یۆنان بڕۆن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم کۆچبەران کە 77 کۆچبەر بون دەستگیرکران.
نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا باسی لەوەشکردوە، سێی ئەم مانگەش لەناوچەی بۆدرۆم سەر بەشاری مۆغەڵا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە دو کۆچبەر لە دەریایی ئیجەدا لە بەلەمێکی چوپدا رزگارکران.ئەوەشی خستەڕو، ئەو کۆچبەرانە دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کراونەتەوە.