پەرلەمانتارێکی هەدەپە بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادرا
رەمزیە تۆسون پەرلەمانتاری هەدەپە به‌تۆمه‌تی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
له داگای باڵای ئامه‌د، رەمزیە تۆسون پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هەدەپە) به‌تۆمه‌تی ''ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار'' سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
تۆسون دوای ئەوەی پێنج ساڵ لەمەوبەر لە شارۆچکەی سور لەو ئۆپەراسیۆنانەی کرانە سەر پەکەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد پاشان لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێکرد، ئه‌مڕۆش لە پێنجەمین دادگای سزای قورسی دیاربەکر دانیشتنی دادگا له‌باره‌ی دۆسییه‌که‌وه بەڕێوەچوو، کە تیایدا تۆسون بەشدار نەبوو بەڵام پارێزەرەکەی ئامادە بوو.
داواکاری گشتیی کۆماری لە سکاڵانامەکەیدا باسی لەوە کرد: تۆسون چووەتە رێزی پێکھاتەی پەکەکە و بەشداری لە چالاکییەکانیاندا کردووە، بەو ھۆیەشەوە داوای‌کرد سزا بدرێت.به‌ڵام پارێزەرەکەی تۆسون باسی لەوە کرد کە بریکارەکەی بێ تاوانە و داوای کرد بڕیار لەسەر بێ تاوانی بدرێت، سه‌رئه‌نجام دادگا بە تۆمه‌تی ''ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار'' بڕیاری سزای زیندانی 10 ساڵی بۆ پەرلەمانتار تۆسون دەرکرد، بە لەبەرچاوگرتنی سزاکەش بڕیاری بەردەوامی قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی بۆ دەرکرد.لە لایەکی دیکەوە، دادگا بڕیاریدا نموونەیەکی بڕیارەکە رەوانەی سکرتاریەتی گشتیی پەرلەمانی تورکیا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری سزای وەزارەتی داد بکات.