ئه‌یلوول 12, 2020 16:20 Asia/Tehran
  • رفاندنی ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە  ئۆکراین لە لایەن تورکیاوە

رێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ( میت) لە هەڵمەتێکی مرۆڤ رفاندن دا ، کۆنە ئەندامێکی پەکەکە و ئەندامی سەرکردایەتیی ئەم حزبەی رفاند .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، عیسا ئووز کە لە لایەن دادگای دوغوبایزید لە رۆژهەڵاتی تورکیا بە تاوانی ئەندامەتی لە پەکەکە دا مەحکوم و بۆڵتەنی سووری بۆ دەرکرابوو ، بە چەندین تاوان لە لایەن تورکیاوە داواکرابوو .

 بە پێی ئەم راپۆرتە ، ئووز ، دوای ناسرانی لە شاری ئودسای ئۆکراین ، لە هەڵمەتێک دا لە لایەن ئەندامانی میتەوە گیراوە و بۆ تورکیا راگوێزراوە .

عیسا ئووز ساڵی 2014 یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕیی خۆجێیی پەکەکە لە شاری دوغو بایزید بوو کە دوای دەرچوونی بڕیاری گیرانی لە تورکیا رایکرد .

سەرپەیڤ