هێرشی چەکداری بۆ سەر کرێکارانی کورد لە شارێکی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i386433-هێرشی_چەکداری_بۆ_سەر_کرێکارانی_کورد_لە_شارێکی_تورکیا
بەهۆی هێرشی چەکداری بۆ سەر ئۆتۆمبیلی کرێکارانی کوردی ئەرجیشی لە ناوچەی دینار هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئێفیونی تورکیا کرێکارێک گیانی لەدەست دا و ٢ کرێکاری دیکە بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2020 07:31 Asia/Tehran
  • هێرشی چەکداری بۆ سەر کرێکارانی کورد لە  شارێکی تورکیا

بەهۆی هێرشی چەکداری بۆ سەر ئۆتۆمبیلی کرێکارانی کوردی ئەرجیشی لە ناوچەی دینار هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئێفیونی تورکیا کرێکارێک گیانی لەدەست دا و ٢ کرێکاری دیکە بریندار بوون.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کرێکارانە  لە بواری بیانسازی کاریان دەکرد و خەریکی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کاری خۆیان بوون کە لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراوەوە کە هێشتا ئامانجیان ناڕوونە، هێرشیان کرایە سەر و بەو هۆیەوە ئوزکان. ت ی ٢٥ ساڵان دەکوژرێت و دوو کرێکاری کوردی دیکەش بە ناوەکان فرات. ت و ئێمرا.ع بریندار دەبن.

 دوو کرێکارە کوردەکە  بۆ نەخۆشخانەی  حکومەتیی  یئێفیوون گوازرانەوە .