تازەترین ڕێژەی توشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا بڵاو کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i386853-تازەترین_ڕێژەی_توشبووانی_کۆرۆنا_لە_تورکیا_بڵاو_کرایەوە
٦٨ قوربانی و هەزار و ٧٤٣ تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2020 01:42 Asia/Tehran
  • تازەترین ڕێژەی توشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا بڵاو کرایەوە

٦٨ قوربانی و هەزار و ٧٤٣ تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا، ٦٨ کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

 ڕۆژی سێشەممە ٢٢ ئەیلوولی ٢٠٢٠وەزیری تەندروستیی تورکیا، «فەخرەدین کۆجا» ڕایگەیاند: هەزار و ٧٤٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، کە بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان دەگاتە ٣٠٤ هەزار و ٦١٠ کەس.

هەروەها باسی ئەوەش کراوە کە لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا، ٦٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە و گەیشتووەتە  حەوت هەزار و ٥٦٤ کەس.