ئەنجامی راپرسییەکی نوێ له بارەی هه‌ڵبژاردنى داهاتووى تورکیا
به‌گوێره‌ى ڕاپرسیه‌کى نوێ که له‌تورکیا ئه‌نجامدراوه، له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوى تورکیادا، هه‌ده‌په‌و هاوپه‌یمانه‌کانى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌کانیان زۆر زیاد ده‌کات.
بەپێی راپرسییەکی نوێ کە دامەزراوەی ئۆراسیا بۆ لێکۆڵینەوەکان ئەنجامیداوەو کەمال ئۆزکیرازی بەڕێوەبەری دامەزراوەکە بڵاویکردۆتەوە دەرکەوتوە کە هاوپەیمانێتی نێوان پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەسەدا ٣٢،٣ دەنگەکان بەدەستدەهێنێت، لەکاتێکدا هاوپەیمانێتی نێوان پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئاکپارتى)و پارتی نەتەوەپەرست (مەهەپە) لەسەدا ٤٦ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
له‌و راپرسیه‌دا ئاماژه به‌وه‌شکراوه، لەحاڵەتی دروستکردنی هاوپەیمانێتی لەنێوان پارتەکانی (خێر، ئایندە، ئاسودە، دیموکراتی‌و پێشکەوتن)، ئەوە لەسەدا ٢١،١ دەنگەکان بەدەستدەهێنن.
ئەنجامەکانی ئه‌و ڕاپرسییە ئەوە دەردەخەن کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دەتوانێت لەسەدا ١١،٤ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت‌و بەربەستی له‌سه‌دا 10ى هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە تێپەڕێنێت.
ئه‌نجامى ئه‌و ڕاپرسیه بۆ هه‌ده‌په له‌کاتێکدایه، (هەدەپە) لەگەڵ ئەوەی کەوتۆتەبەر هەڵمەتێکی رەشبگیری فراوانی ئەندامەکانیو ٨٢ لەسەرکردەو پەرلەمانتارەکانی دەستگیرکراون‌و خراونەتە زیندانەوە، بەڵام هێشتا دەنگەکانی ڕوی لەکەمی نەکردوە، بەڵکو متمانەی دەنگدەران بەپارتەکە زیادیکردوە، هەروەک چۆن زۆربەی پارتە بەرهەڵستکارەکانی تورکیا، جگە لەپارتی خێر، پشتیوانی‌و هاوسۆزی خۆیان بۆ هەدەپە دەربڕیوە بەرامبەر بەو گوشارانەی لەلایەن دەوڵەتەوە دەخرێتەسەری.