تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 15:05 Asia/Tehran
  • خولوسی ئاکار: پێویستە له‌بری داواکردنی ئاگربه‌ست داوا له‌ ئه‌رمینیا بکه‌ن قه‌ره‌باغ بەجێ بێڵێت

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا، خولوسی ئاکار ڕایگەیاند: ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر داگیرکردنی خاکی ئازه‌ربایجان دەنگیان لێوه‌ نه‌هات، وا باشه‌ له‌ بری داواکردنی ئاگربه‌ست وا له‌ ئه‌رمینیا بکه‌ن قه‌ره‌باغ بەجێ بێڵێت.

بە پێی ڕداپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزیری بەرەڤانی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاندووە: ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژیی مه‌ده‌نییه‌کان له‌ «قه‌ره‌باغ»ی داگیرکراو له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه‌ بێ دەنگەیان لێ کردووە‌، هه‌ڵوێستێکی ته‌واو دوو فاقانە‌یان هه‌یه.

خولوسی ئاکار لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی ناردنی کەشتیی مەشقی چەکداریی «ئاڵدوخا» بۆ ناو دەریا کە لەلایەن کەشتیسازیی «ئانادۆڵو»وەوە بۆ هێزی دەریای قەتەر دروستکراوە، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیای دا باسی هەڵوێستی هەندێک لایەنی کرد بەرامبەر بە کێشەی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان و وتی: ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر داگیرکردنی خاکی ئازه‌ربایجان بێ دەنگەیان لێ کرد، وا باشه‌ له‌ بری داواکردنی ئاگربه‌ست وا له‌ ئه‌رمینیا بکه‌ن قه‌ره‌باغ بە جێ بێڵێت.

خولوسی ئاکار گوتیشی: ناتوانین ٣٠ ساڵی دیکەش ئارام بگرین. لەئێستادا هەلێک هاتووەتە بەردەست بۆ بەدەستهێنانی رێزگرتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە میکانیزمەکانی چارەسەری.

سەرپەیڤ