تونجەر بەکرخان: پەلاماری تورکیا بۆ سەر شنگال گەورەترین زەبردانە لە پرۆسەی ئاشتی
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی تورکیا هۆشداری دا لەوەی هەر جموجۆڵێکی سەربازیی شیمانەیی تورکیا دژی شنگال بەتایبەت دوای لێدوانەکانی هاکان فیدان، دەتوانێت پرۆسەی ئاشتی و ئایندەی هەشتاوشەش ملوێن هاووڵاتی تورکیا بخاتە مەترسییەوە.
تونجەر بەكرخان جەختی كرد لە جیاتی هەڕەشە و شێوازی ئاشایشی لە هەمبەر ناوچە كوردنشینەكانی عێراقدا دەبێ ڕێبازی دیالۆگ ویەكگرتوویی سیاسی هەڵبژێردرێت .
ناوبراو خوازیاری دووبارە پێناسە كردنی پەیوەندی لە گەڵ كوردەكان ، پێكهێنانی چوارچێوەیەكی دیموكراتیكی ناوچەیی و بەڕێوەبردنی دانیشتنی سەرۆک پارتەكان بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد بوو .
ناوبراوهەروەها جەختی لەسەر پێویستی دیاریکردنی دۆخی مافەوانیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کردەوە و ڕایگەیاند، بەبێ گەرەنتی یاسایی، ئاشتییەکی پاوەجێ، مومكین نییە .
بەکرخان ڕایگەیاند کە دەم پارتی هەروا پابەند دەبێت بە ڕێگاچارەی سیاسی و پێکەوەژیان و دیالۆگ، تەنانەت کاتێکیش كەشەكە پڕ بێت لە گرژی و بڕیاردانی خەرجگهەڵگر. بەکرخان وێڕای ئاماژە بە قەیرانی قورسی ئابوری، وتی کە زۆرینەی خەڵک لەگەڵ هەڵاوسان و قەرز و فشارەکانی بژێوی ژیاندا ڕووبەڕوون و سیاسەتەکانی حکومەت دۆخەکەی خراپتر کردووە.