تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 02:00 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی پێنج گومانلێکراو بە ئەندامەتی لە داعش لە تورکیا

داواکاری گشتیی «چانکری»ی تورکیا پێنج کەسی سەربە تاقمی تیرۆریستی داعشی لە تورکیا قۆڵبەست کردو لە بڕیاری دەرکران لە وڵاتی بۆ بڕینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، داواکاری گشتیی «چانکری»ی تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکدا کە ئژی دەست و پێوەندەکانی داعش لەم پارێزگایەدا ئەنمجامی گرت، پێنج شارومەندی بیانیی گومانلێکراو بە ھاوکاری لەگەڵ داعش قۆڵبەست کران.

ئەمانە تۆمەتی ئەندامەتی لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریاو ھەروەھا بارەبووی تیرۆریستانیان لە سەرە.

ئانکارا کە پێشتر بۆخۆی تۆمەتی ھا.کاری لەگەڵ ئەنداماتی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە سەر بوو، لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە، ھەنگاوگەلێکی بەربڵاوی بۆ پێشگرتن بە ئاودیو بوونی تیرۆریستان لە سووریاو عێراقەوە بۆ نێو تورکیا ھەڵگرتووە.

سەرپەیڤ