لاڤرۆف: تورکیا قەت ھاوپەیمانی ستراتژیی ڕووسیا نەبووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387896-لاڤرۆف_تورکیا_قەت_ھاوپەیمانی_ستراتژیی_ڕووسیا_نەبووە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: وڵاتەکەی قەت تورکیای وەک ھاوپەیمانێکی ستراتژی چاو لێ نەکردووەو بەس بە ھاوبەشێکی نزیکی خۆی دەزانێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 11:02 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: تورکیا قەت ھاوپەیمانی ستراتژیی ڕووسیا نەبووە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: وڵاتەکەی قەت تورکیای وەک ھاوپەیمانێکی ستراتژی چاو لێ نەکردووەو بەس بە ھاوبەشێکی نزیکی خۆی دەزانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سێرگێئی لاڤرۆف» ئاماژەی کردووەتە ھەڵوێستە یەک نەگرەکانی ڕووسیاو تورکیا لە بارەی قەیرانە ناوچەییەکانەوە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەو وتووشیەتی: مۆسکۆ لەگەڵ ھەڵوێستی تورکیا لە ھەمبەر کێشەی «قەرەباغ»دا نییە.

ڕووسیا وەک دراوسێیەک و ھەروەھا سەرۆکێکی تاقمی «مینسک» ھەر لە سەرەتای خولی تازەی ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە سەر کێشەی قەرەباغ ھەوڵی داوە ھەتا وەک نێوەندگرێک ھەردوک لا بۆ ھێور بوونەوە بانگێشتن بکات. کەچی تورکیا لەم ناوەدا بەردەوام پشتگریی لە ئازەربایجان دەکات.