ئەمریکا به شێوەی کاتی پێدانی ڤیزای به هاوڵاتیانی تورکیا راگرت
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگه‌یاند، پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی تورکیا بەشێوەیەکی کاتی رادەگرێت، به‌هۆی بوونی زانیاری له‌باره‌ی روودانی چه‌ند هێرشێکی تیرۆریستی له تورکیا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بڵاویکرده‌وه: نوێنەرایەتی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئەمریکا لە تورکیا چەند راپۆرتێکی باوەڕپێکراوی دەستکەوتووە کە ئەوە دەردەخەن، هەوڵی کاری تیرۆرستی و رفاندنی هاووڵاتیانی ئەمریکا و کەسانی بیانی لە ئیستانبوڵ هەیە.
باسی له‌وه‌شکردووه: نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە چەند شوێنێک ئامانجی ئەو هێرشانەن، هه‌ربۆیه به‌شێوه‌یه‌کی کاتی پێدانی ڤیزا به هاوڵاتیانی تورکیا راده‌گرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا چووه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام هێشتا واده‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پێدانی به ڤیزا به هاوڵاتیانی تورکیا دیارینه‌کراوه.