لە ئامەد سێ هاوسەرۆکی دیکەی هەدەپە دەستگیر کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i388246-لە_ئامەد_سێ_هاوسەرۆکی_دیکەی_هەدەپە_دەستگیر_کران
پۆلیسی تورکیا هەلیکوتاوەتە سەر بارەگای لقی پارتی دیموکراتی گەلان ( HDP) لە ئامەد و دوای گەڕان و پشکنین دوو هاوسەرۆکی لقی هەدەپەیان دەستگیر کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2020 16:12 Asia/Tehran
  • لە ئامەد سێ هاوسەرۆکی دیکەی هەدەپە دەستگیر کران

پۆلیسی تورکیا هەلیکوتاوەتە سەر بارەگای لقی پارتی دیموکراتی گەلان ( HDP) لە ئامەد و دوای گەڕان و پشکنین دوو هاوسەرۆکی لقی هەدەپەیان دەستگیر کردووە.

 

 بەپێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا لەسەر داوای داواکاری گشتیی ئامەد، پۆلیس هێرشی کردووەتە سەر بارەگای لقی هەدەپە و پاشان بۆ وەرگرتنی وتە هەردوو هاوسەرۆکی لقی هەدەپە لە ئامەد بەناوەکانی (زیاد جەیلان و هولیا ئالۆکمان) براونەتە بنکەی پۆلیس و پاشان دەستگیر کراون، هەروەها و لە ناوچەی "یەنیشەهیر"یش  هاوسەرۆکی ناوچەیی هەدەپەیان دەستگیر کراوە.

هولیا ئالۆکمان هاوسەرۆکی لقی هەدەپە لە ئامەد، بەر لەوەی دەستگیر بکرێت ڤیدیۆیێکی بڵاو کردەوە و لەوێدا دەڵێت هەدەپە کار بۆ برایەتی خەڵک دەکات و داوای ئازادی بۆ ئافرەت دەکات و بڕوای تەواوی بە دیموکراتی هەیە، ئەمانەش کاریگەری لەسەر سیاسەتی تورکیا دروست کردووە، بۆیە دەستگیریان دەکەن.