پەیامی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ لێقەوماوانی وڵاتەکەی
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی ھەینی دڵنیای کردنەوە کە لە پشتیان دەوەستن و لە ھەمبەریاندا کەمتەرخەم نابن.
«ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌په‌یامێکدا بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆی وڵاته‌که‌ی رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ستیان به چالاکی کردووه بۆ هاوکاریکردنی لێقه‌وماوان.
«ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» لە توییتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی:هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌مان ده‌خوازین که به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئیزمیره‌وه زیانیان به‌رکه‌وتوه.
سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگه‌یاند: لەپشتی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌وه زیانیان به‌رکه‌وتووه ده‌وه‌ستن و ھەرگیز کەمتەرخەمی نانوێنن.
ئەردوغان جەختی لەوەش کردەوە کە، هه‌موو ده‌زگا و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ستیانکردوه به چالاکی نواندن بۆئه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت.