بوومەلەرزەیەکی دیکە لە شاری ئیزمیری تورکیای دا
تشرینی دووه‌م 01, 2020 16:58 Asia/Tehran
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ١ ی تشرینی دووەم بومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه به‌پله‌ی ٤،٨ پله رشتەر له‌شاری ئیزمیری تورکیا رویدا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه، "کاتژمێر ٨:٣١ خوله‌کی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌گوڕی ٤،٨ بە پلەی ریشتەر به‌دوری ١٦ کیلۆمه‌تر له باشوری شاری ئیزمیر رویدا، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌کان نه‌زانراون.
هەروەها ٨٤١ شەپۆلە بوومەلەرزە لەرۆژی هەینیەوە وەک شەپۆلی بوومەلەرزەی یەکەم روویداوە.تا ئێستا ژماره‌ی کوژراوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی هه‌ینی رابردو که به‌گوڕی ٦،٦ پله‌ی ریشتەر شاری ئیزمیری گرته‌وه بەرزبۆتەوە بۆ ٤٩ که‌س، ٨٩٦ که‌سیش برینداربوون.