ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا نەوەد کەسی تێپەڕاند
ناوەندی بەرنگاربوونەوەی ڕووداوە لەناکاوەکانی تورکیا لە تازەترین ڕێژەی خۆی دا ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا گەییشتووەتە نەوەدو یەک کەس .
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرۆکی ناوەندی بەرنگاربوونەوەی ڕووداوە لەناکاوەکانی تورکیا ڕایگەیاند:ژمارەی گیان لەدەست داوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی ئیزمیر یە ٩١ کەس و ژمارەی بریندارانیش بە ٩٩٤کەس گەییشتووە کە ٨٣٩ کەس لە برینداران لە نەخۆشخانە گەڕاونەتەوە لە ئێسۆتادا ١٥٥ کەسیش خەریکی وەرگرتنی چارەسەرین.
«ئافاد» لە درێزەی ئەم ڕاپۆرتەی دا وتوویەتی: دوای بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی ئیزمیر، ئەم شارە ١٢٨٦ پاشماوەی بوومەلەرزەی بە خۆیەوە بینیوە کە تەوژمی ٤٣ نمونەیان لە چوار ڕیختەر زیاتر بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستانی تورکیا ھەروەھا ڕایانگەیاندووە کە، ٣٥٠٠ خەیمەو ھەروەھا ١٣ ھەزار تەخت بۆ نیشتەجێ کردنی کاتی دراوەتە لێقەوماوان.