دیداری یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ نوێنەرانی لیبی لە ئانکارا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i388744-دیداری_یاریدەری_وەزیری_دەرەوەی_تورکیا_لەگەڵ_نوێنەرانی_لیبی_لە_ئانکارا
یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ نوێنەرانی ھۆزە جۆربەجۆرەکانی لیبی لە ئانکارا دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2020 06:27 Asia/Tehran
  • دیداری یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ نوێنەرانی لیبی لە ئانکارا

یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ نوێنەرانی ھۆزە جۆربەجۆرەکانی لیبی لە ئانکارا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، «یاووز سەلیم کەران»  یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە ھەژماری توییتێرەکەی دا ڕایگەیاند: لە گەڵ نوێنەرانی ھۆزەکانی «تەواریق»، «تەبو» و«ئامازیغ» کە بەشێکی گەورەی حەشیمەتی لیبی پێک دێنن، لە ئانکاردا دیدارو وتووێژی کردووە.

بە قسەی  یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەم دیدارە لە ئاراستەی پاراستنی سەروەریی خاکی لیبی و دامەزرانی ئاشتی و سەقامی پاوەجێ لەو وڵاتەدا ئەنجامی گرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا بە تێوەگلانی بەبڕشتانەی لە دۆسیەی لیبی، بە فەرمی لە دەوڵەتی « فائیز سەڕاج» لە بەرامبەر تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» داکۆکی دەکات.