تشرینی دووه‌م 06, 2020 18:15 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ باسی ئامادە بوونی میلیشیاکانی بیانی و دەست و پێوەندەکانی ھەواڵگریی تورکیا لە شەڕی «قەرەباغ»ی کردووە

سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی دەرەوەیی ڕووسیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە زانباریگەلێکی لەبەر دەست دایە کە ئامادە بوونی بەکرێگیراوانی سووری لە شەڕی «قەرەباغ» پشتڕاست دەکەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕاشاتودەی، «سێرگێئی ناریشکین» سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی دەرەوەیی ڕووسیا ھەروەھا باسی بوونی دەست و پێوەندەکانی ھەواڵگریی تورکیا لە «قەرەباغ»ی کوێستانیی کردووە.

«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لەم دواییەدا باسی ئامادە بوونی زیاتر لە دووھەزار میلیشیای بیانیی کردبوو لە شەڕی «قەرەباغ»دا.

کۆماری ئەرمینیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە دەوڵەتی تورکیا ئەو میلیشیاگەلەی بۆ «قەرەباغ»ی کوێستانی گواستووەتەوەو ئەمەش بابەتێکە کە کاربەدەستانی تورکیا ڕەتیان کردووەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ