تشرینی دووه‌م 08, 2020 10:09 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان بە نیازی ئەنجامدانی کارێکی بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیە

سەرۆکی تورکیا لەبەردەم کۆنگرەی حیزبەکەیدا رایگەیاند، ١٥ تشرینی دووەم سەردانی ئەو شوێنەی باکوری قوبرس دەکات کە لەرووی نێودەوڵەتیەوە دانی پێدانەنراوەو قەدەغەیە.

 رەجەب تەییب ئەردوغان رایگەیاند " لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرکردەی بزووتنەوەی نەتەوە پەرستی تورکیا سەردانی باکوری قوبرس دەکات وەک کات بەسەربردنێک"، لە ناوچەی مەرعەشی کە ماوەیەکە داخراوەوە تازە لە رێورەسمێکدا دەکرێتەوە".

هەروەها سەرۆکی تورکیا وتی " بەردەوام دەبین لە هاوکاری و پاڵپشتی تورکیا وڵاتی دایک و باکوری قوبرس وڵاتی کوڕەکەمان".

ناوچەی ( مەرعەش )، یان فاروشا ناوچەیەکی گەشتیاریە لەنێوان هەردوو قوبرسداو بە ناوچەی ( تارماییەکان ) ناسراوەو بەهۆی ناکۆکی هەردوو قوبرسەوە لە ١٩٧٤ ەوە چۆڵکراوە، یۆنان دژی کردنەوەی ئەو ناوچە چۆڵەیە بەڕووی خەڵکدا، چونکە ئەو ناوچەیە بەبڕیارێکی نوێ دەوڵەتی داخراوەو چۆڵکراوە، بڕیاری کردنەوەشی لەلایەن قوبرسی باکورەوە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، رووسیاو یۆنانی نیگەران کردووە  و دژی ئەم بڕیارەن.

سەرپەیڤ