تشرینی دووه‌م 10, 2020 07:49 Asia/Tehran
  • داخوازیی تورکیا بۆ پەرە پێ دانی کڕینی گاز لە ئێران

یاریدەری وەزیری نەوتی ئێران باسی داخوازیی تورکیای کرد بۆ پەرە پێ دانی کڕینی نەوت لە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن مونتەزر توربەتی» یاریدەری وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی گازی ئێران ڕۆژی دووشەممە وتی: گرێبەستی ناردەی گازی ئێران بۆ تورکیا بە ڕادەی لە ساڵێکدا ١٠ ملیارد مەتری شەش پاڵو گازی سروشتی لە ساڵی ٢٠٠١ەوە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ واژۆ کراوە.

«توربەتی» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە تێکڕای ناردەی گازی ئێران بۆ تورکیا لە ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی بڕگەکانی گرێبەستەکەدا جێبەجێ کراوە، وتیشی: لەم دواییەدا ھێندێک داخواز لەمەڕ زیاد کرانی ناردەی گاز بۆ تورکیا لە لایەن ئەو وڵاتەوە ھاتووەتە ئاراوە  کە دانوستانەکانی خەریکە ئەنجام دەگرێت.

یاریدەری وەزیری نەوتی ئێران ھەروەھا لە بارەی ناردەی گاز بۆ وڵاتە دراوسێکانی دیکەش وتی: لە ئێستادا بازرگانیی گاز لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان لە قەواخی «سواپی گاز» لە ئاستاراوە بۆ ناوچەی خۆبەڕێوەبەری نەخجەوان بە بارستایی نزیکەی یەک ملوێن مەتری شەش پاڵو لە ڕۆژدا مسۆگەرەو ناردەی گاز بۆ عێراقیش گەییشتووەتە قۆناعی ئاستی دیاری کراو کە لە نێوان ٢٥ ھەتا ٣٥ ملوێن مەتری شەش پاڵو لە ڕۆژو ھاوتەریب لەگەڵ وەرزدایە.

 

سەرپەیڤ