تشرینی دووه‌م 11, 2020 09:07 Asia/Tehran
  • فەرەنسا تورکیا ئامۆژگاری دەکات واز لە بڵێسەدار کردنی پێکدادانەکانی «قەرەباغ» بھێنێت

فەرەنسا ڕۆژی سێ شەممە داوای لە تورکیا کرد کە ھەنگاوەکانی ورووژێنەرانەی لە کێشەی قەرەباغی کوێستانی دا ڕابگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، کۆشکی ئیلیزە لە بەیاننامەیەک دا ھەر بەم مەبەستە ڕایگەیاند: داوای لە تورکیا کردووە ھەرچەشنە ھەنگاوێکی ئانتریک کارانە لە بواری بڵێسەداکردنی ئاگری ناکۆکییەکان لە قەرەباغی کوێستانی کە بووە ھۆی پێکدادانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا، ڕابگرێت.

ئلیزە ڕایگەیاندووە کە خەریکی لێکدانەوەی ھەموو وردیاتی ئاگربڕەکەی نێوان یەریڤان و باکووە. لە بەشێکی تری ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە کە ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی پاوەجێ لە ناوچەکەدا پێویستمەندی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەرمینیایە.

خولی تازەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغی کوێستانی لە بەرواری ٢٧ی سپتامبەر دەستی پێکراو ھەردووک لای تێکھەڵچوو یەکتر بە پەلاماردانی قەڵەمڕەوی خۆیان تۆمەتبار دەکەن.

سەرپەیڤ