داود ئۆغڵو: به‌ره‌نگاری هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌ک ده‌بمه‌وه بخرێته‌سه‌ر زمانی کوردی
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌کچۆن خۆیان به خاوه‌نی زمانی تورکی ده‌زانن، به‌وشێوه‌یه‌ش خۆیان بە خاوەنی زمانی کوردی دەزانن.
ئەحمەد داودئۆغڵو، دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پارێزگاکانی سێرت، بەدلیس و موش لە ڕایگه‌یاند، هاوشێوەی زمانی تورکی، ئه‌وان خۆیان بە خاوەنی زمانی کوردییش دەزانن.
سەرۆکی پارتی ئایندە وتیشی، "زمانی کوردی ئازیز که زمانی منداڵانی کەنار رووباری دیجلیه‌یه تا کۆتایی خاوەنداریێتی دەکەین".
به‌وته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری تورکیا، ئه‌وان به‌ره‌نگاری هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌ک ده‌بنه‌وه که بخرێته‌سه‌ر زمانی کوردی.
داودئۆغڵو رەشنووسی گوڕینی سیستمی بەڕێوەبردنی تورکیای لە سەرۆکایەتییەوە بۆ سیستەمێکی پەرلەمانی بەهێز ئامادەکردووە، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی تورکیا بۆئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی به‌گفتوگۆ کردووه.