پەرلەمانتارێکی «ھەدەپە» بڕیاری زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389705-پەرلەمانتارێکی_ھەدەپە_بڕیاری_زیندانی_بەسەردا_دەسەپێندرێت
دادگایەکی تورکیا سزای شەش ساڵ زیندان بە سە ر پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» دا دەسەپێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 20:26 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی «ھەدەپە» بڕیاری زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

دادگایەکی تورکیا سزای شەش ساڵ زیندان بە سە ر پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» دا دەسەپێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا، « کەمال بولبول» پەرلەمانتاری تورکیا لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی گەلان«هەدەپە»،بە تۆمەتی پشتیوانی کردن و ئەندامەتی لە گروپ  و رێکخراوەکانی دژ بە دەسەڵاتی تورکیا، لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە بڕیاری شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرا. 

ئاماژە بەوەش کراوە کە، دادگا بێ‌ ئامادەبوونی «بولبول»و پارێزەرەکەی سزاکەی سەپاندووە و دەقی بڕیارەکەی بۆ سکرتاریەتی گشتی پەرلەمانی تورکیا و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری سزاکان لە وەزارەتی داد ڕەوانەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردودا دەسەڵاتی تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک شارەوانییەکانی سەر بە هەدەپە، ئەندام و چالاکوانانی بە بەهانەی جۆراوجۆر بە زیندان سزا داوەو پرۆسەی دادگایی کردنیان بێ هیچ هۆکارێک دوادەخات.ش