کانونی یه‌که‌م 04, 2020 00:51 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەوڵی تورکیا بۆ مانەوەی لە «ناتۆ»

وەزیری دەرەوەی تورکیا داھاتووی باشتری وڵاتەکەی بە گرێدراوی ئەندام بوون لە یەکێتیی ئەورووپاو بەردەوام کردنی ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی دەزانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی «تی ئاڕ تی»، «مەولوود چاووش ئوغلو» لە چوارەمین «کۆبوونەوەی ئۆنلاینی نێونەتەوەیی تی ئاڕ تی ڤۆرڵد» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی تورکیا لە چارەسەر کردنی کێشەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا بانگەشەی کرد، ئەگەر تورکیا خۆی لە کێشەی «قەرەباغ» تێ نەگەیاندبا، ھەگەر سەرھەڵدانی گرفتی گەورەتر لە ناوچەکەدا لە ئاردا بوو.

چاووش ئوغلو وتیشی: ئێمە ھاوکاری لەگەڵ کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەردەوام دەکەین و بە داخەوە لە تەواوی دانیشتنەکاندا دەبێ ڕۆڵی خۆمان لە بارەی تەواوی گۆڕانکارییەکانەوە بۆ ھاوڕێکانمان ڕوون کەینەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ھیواداریشی دەربڕی کە وەکو ھاوپەیمانێکی ڕێکخراوەی «ناتۆ» بە چارەسەریی سەرلێشێوانی وڵاتانی ئەورووپی، ھەنگاوێکی مێژوویی لە بارەی ئەندامەتیی ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپادا ھەڵگیرێت.

 

سەرپەیڤ