کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە قسەکانی وەزیری کۆچبەرانی یۆنان
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا وتەکانی وەزیری کۆچبەرانی یۆنانی بە ھەڵە نرخاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، «نۆتیس میتاراچی» وەزیری کاروباری دەرەوەی یۆنان لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ھیچ یارمەتییەکی ئەو کۆچبەرانەیان نەدا کە لە ڕۆژھەڵاتی دوورگەی «میدیلی» دا ناس کران.
لە بەرامبەردا «ئیسماعیل چاتاکلی» یاریدەری وەزیری نێوخۆی تورکیاش لە توییتێکدا بەرامبەر بە وتەکانی نۆتیس میتاراچی» وەزیری کاروباری دەرەوەی یۆنان کاردانەوەی پیشان داو ئەو وتانەی بە ھەڵەو نادروست نرخاند.
قەیرانی پەناخوازان لە سنوورەکانی تورکیاو یۆنان کە سنووری نێوان تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا دێتە ئەژمار، ئەمڕۆ بە قۆناغێکی تازە لە نێوان ئانکاراو برۆکسێڵ گەییشتووە، گەلێک لە چاودێرانی سیاسی ئەم ھەنگاوەی ئانکارا بە ھەوڵدان لە ئاراستەی وەرگرتنی یارمەتیی سیاسی و ئابووریی زیاتر لە ئەورووپا لێک دەدەنەوە.