کۆتایی ھاتنی رۆنانی شورەی ئاسایشیی لەسەر سنووری ھاوبەشی تورکیا و ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390010-کۆتایی_ھاتنی_رۆنانی_شورەی_ئاسایشیی_لەسەر_سنووری_ھاوبەشی_تورکیا_و_ئێران
وەزاڕەتی نێوخۆی تورکیا ، کۆتایی ھاتنی رۆنانی شوورەی ئاسایشیی لەسەر سنووری ئاگریی ئەو وڵاتەی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2020 09:03 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی رۆنانی شورەی ئاسایشیی لەسەر سنووری ھاوبەشی تورکیا و ئێران

وەزاڕەتی نێوخۆی تورکیا ، کۆتایی ھاتنی رۆنانی شوورەی ئاسایشیی لەسەر سنووری ئاگریی ئەو وڵاتەی راگەیاند .

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندکە کاری چێکرانی شوورەی ٨١کیلۆمەتری لەسەر سنوری پارێزگای ئاگری لەگەڵ ئێران کۆتایی پێهاتووە.

سۆیلو هەروەها بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی ئەو دیوارە، نوسیویەتی: لەچوارچێوەی پێکهێنانی سیستەمگەلی ئاسایشیی فیزیکی سنوریی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئەنجام دەگرێ، کاری چێکرانی ئەو دیوارە کۆتایی پێهات.

ئێران و تورکیا 566 کیلۆمەتر سنووری ھاوبەشیان ھەیە و ئازەبایجاین رۆژاوا لە ئێران لە گەڵ پارێزگاکانی ئاگری ، ئیگدیر ، وان و ھەکاری ھاوسنوورە . 

تورکیا دەڵێ بۆ رێگرتن لە ھاتوچۆی ئەندامانی پەکەکە ئەم شورە ئاسایشییەی رۆناوە . 

پرۆژەی ڕۆنرانی شوورەی٩١١ کیلۆمەتریی لەسەر سنوری تورکیاو سوریاش، خەریکە کۆتایی پێ دێ.