کانونی یه‌که‌م 18, 2020 07:00 Asia/Tehran
  • واژۆ کرانی دوو ڕێککەتن لە نێوان عێراق و تورکیادا

لە سەردانەکەی «مستەفا کازمی » سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئانکارا ی پێتەختی تورکیا دوو ڕێککەوتننامە لە بوارەکانی باج و ڕۆشنبیری لە نێوان ھەردووک وڵات واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی سەردانی شانده‌ باڵاکه‌ی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیران بۆ تورکیا‌، ڕۆژی ڕابردوو دوو ڕێککەوتننامە له‌بواره‌کانی باج و رۆشنبیری واژۆکرا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، دوێنێ پێنج شەممە به‌ئاماده‌بونی «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و «ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» سه‌رۆک کۆماری تورکیا، «خالید به‌تاڵ نه‌جم» وه‌زیری پلاندانانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نی تورکی، ڕێککه‌وتنێکیان واژۆکرد بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ناهاوسه‌نگیی لە باج دا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌، له‌هه‌مان رێوڕه‌سمدا، «فوئاد حسەین» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و «مه‌ولود چاوش ئۆغڵو»ی هاوتا تورکییه‌که‌شی، ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاریی کلتوریی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان واژۆ کرد.

ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی باڵای عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی «مسته‌فا کازمی» گه‌یشته‌ ئانکاراو له‌لایه‌ن «ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان»ه‌وه‌ پێشوازییان لێ کران و پاش کۆبونه‌وه‌یان له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه‌.

سەرپەیڤ