له‌چوار ساڵدا زیاتر له20 هه‌زار ئه‌ندامى ھەدەپە ده‌ستگیرکراون
به‌رپرسێکى باڵاى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ئاشکرایدکرد، له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا زیاتر له20 هه‌زار ئه‌ندام و به‌رپرسیان له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه ده‌ستگیرکراون‌و نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌ش سزاى زیندانیکردنیان به‌سه‌رداسه‌پێنراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سالم کاپڵان جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە ئاشکرایکردوه به‌پشتبه‌ستن به‌ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەساڵی 2020دا، ئاشکرایکرد، لەساڵی 2016دا سێ هەزار ئەندام‌و بەرپرس‌و پەرلەمانتاریان به‌ندکراون‌و لەساڵی 2020یشدا هەزارو 750 ئەندام‌و بەرپرسی هەدەپە دەستگیرکراون‌و سزای زیندانیکردنیش بەسەر 172 کەسیاندا سەپێنراوە.
بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، کاپڵان ناوى ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى پارته‌که‌یانى ئاشکراکردوه که دواى ده‌ستگیرکردن سزاى زیندانیکردنیشیان به‌سه‌رداسه‌پێنراوه ئه‌و ده‌ڵێت:"سەڵاحەدین دەمیرتاش چوار ساڵ‌و هەشت مانگ، فیگەن یوکسەکداغ ساڵێک‌و مانگێک، عەبدوڵڵا زەیدان هەشت ساڵ‌و مانگێک، گولسەر یه‌ڵدرم حەوت ساڵ‌و شەش مانگ، مو‌سا فارسئۆغوڵڵاری نۆ ساڵ، ئیدریس بالوکەن 16 ساڵ‌و هەشت مانگ، چاغڵار دەمیرەڵ حەوت ساڵ‌و شەش مانگ سزایان بەسەردا دراوه".
لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەچوارچێوەی قڕکردنی سیاسیی‌دا کە هەردوو پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئاکپارتى)و پارتی نەتەوەپەرستی تورک (مه‌هه‌په) دژ بەگەلی کورد بەڕێوەی دەبه‌ن، هه‌ر لەو ماوەیه‌دا ٣٧ سەرۆک شارەوانی سەر بەهەدەپە دەستگیرکراون کە هێشتا ١٧یان لەزینداندان.جەختیشیکردۆتەوە، سەرەڕای ئەو ستەم‌و گوشارانەی دەخرێتەسەر پارتەکەیان، بەڵام ئەوان لەبەدیهێنانی ئامانجەکانی خۆیان پاشەکشەناکەن، کە هەر ئەمەشە وایکردوە دەسەڵاتدارانی تورک زیاتر ئەندام‌و سەرکردەکانیان بەئامانج بگرن.