کانونی یه‌که‌م 27, 2020 11:38 Asia/Tehran
  • بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای هه‌ژاند

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 5.3 پلەی رێختەر چەند شارێکی کوردنشینی تورکیای هەژاند.

 

بە پێی ھەواڵێکی وێستگەنیوز و بەپێی‌ ئەو زانیارییەی‌ لە سه‌رۆکایه‌تی ئیداره‌دانی کاره‌سات و باری له‌ناکاوی تورکیا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووه‌: کاتژمێر 9:37 خولەک، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،3 پلە روویداوە کە ناوەندەکەی ئەلعەزیز بووە.

بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 15،94 کیلۆمەتر روویداوە.

تا ئێستا هیچ شتێک له‌سه‌ر زیانه‌ گیانی و مادییه‌کان بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه‌.

سەرپەیڤ