چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگریی تورکیا لە گەڵ ھاوشانە عێراقیەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390919-چاوپێکەوتنی_وەزیری_بەرگریی_تورکیا_لە_گەڵ_ھاوشانە_عێراقیەکەی
وەزیری بەرگریی تورکیا لە گەڵ ھاوشانە عێراقیەکەی خۆی دیدار و لە بارەی پرسەکانی ناوچەکە وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2020 19:31 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگریی تورکیا لە گەڵ ھاوشانە عێراقیەکەی

وەزیری بەرگریی تورکیا لە گەڵ ھاوشانە عێراقیەکەی خۆی دیدار و لە بارەی پرسەکانی ناوچەکە وتووێژی کرد .

بە پێی راپۆری ھەواڵدەریی فارس ، حلوسی ئاکار وەزیری بەگریی تورکیا ، ئەمڕۆ دوشەممە لە ئانکارا چاویکەوت بە جومعە عیناد ھاوشانی عێراقیی خۆی و لە بارەی پرسی بەرەنگابوونەوەی تیرۆریسم و پرسەکانی دیکەی بەرھۆگریی دوو وڵات وتووێژی کرد . 

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ، ئاکار رایگەیاند تورکیا سوورە لەسەر پاراستنی ئاسایشی شارومەندان ، سنورەکانی دوو وڵات و نەھێشتنی تیرۆریسم . 

وەزیری بەرگریی تورکیا ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم وڵاتە رێز دەگرێ لە یەکپارچەیی سیاسی و خاکی ھەموو وڵاتانی دراوسێ لەوان عێراق . 

دیداری دوو لایەن لە کاتێکدایە کە لە روژانی رابردوودا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە درێژەی پەلامار نایاساییەکان ، چەندین ناوچەی ھەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردووە .