وشداری دان لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی ماقی مرۆڤ لە تورکیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390963-وشداری_دان_لە_بارەی_ھەڵوەشاندنەوەی_گروپەکانی_ماقی_مرۆڤ_لە_تورکیادا
بەڕێوەبەری لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تورکیا سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی چالاکیی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2020 03:29 Asia/Tehran
  • وشداری دان لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی ماقی مرۆڤ لە تورکیادا

بەڕێوەبەری لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تورکیا سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی چالاکیی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، « تاریک بیھان» ڕۆژی سێ شەممە وتی: پەسەند کرانی یاسای تازە لە تورکیا بە مەبەستی قەدەغەی بارەبووی تیرۆریزم، ھەلی داخستنی نووسینگەی ئەم تاقمانەو یان ڕێگری لە چالاکیی ھەر دەستەیەکی ھەڵسوڕاوو چالاک لە بواری مافی مرۆڤ و نادەوڵەتی بە بێ  مۆڵەتی  ناڕەزامەندی دەربڕین بۆ وەزیری نێوخۆ دەڕەخسێنێت.

بە بڕوای ڕەخنەگران، دەوڵەت لە قەواخی خەباتی دژی تیرۆریزم لە ڕاستی دا بازنەی دامەزراوە سەربەخۆکان بەرتەسک دەکاتەوە.

بە پێی یاسای تازەی بەرنگار بوونەوەی بارەبووی تیرۆریزم لە پەرلەمانی تورکیا، دابین کردنی پارەو بارەبوو بۆ ھەنگاوی تیرۆریستی، بەرھەمھێنان و پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی کۆکوژ وەک تاوان دەناسرێت و سزاو زیانبایی قورسی بە دواوە دەبێت.