کانونی دوھەم 06, 2021 10:07 Asia/Tehran
  • پێشوازیی تورکیا لە ڕێککەوتنی نێوان قەتەرو عەرەبستان

تورکیا لە ڕێککەوتنی قەتەر لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی بۆ کۆتایی ھاتنی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ڕێککەوتنی نێوان عەرەبستانی سەعودی و قەتەر بۆ کردنەوەی سنوورە زەوینی و ئاسمانییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتەکە پێشوازیی دەکات و ئەمەش ھەنگاوێکی گرینگە بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانەی کە لە ژوئەنی ٢٠١٧ەوە بەردەوام بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ھەروەھا ھیواداریی دەربڕیوە کە بایکۆتەکانی دیکەی عەرەبستانیش بەم زووانە لە سەر قەتەر ھەڵگیردرێت.

«ئەحمەد ناسر مەمدوح سەباح» وەزیری دەرەوەی کوێت شەوی سێ شەممە باسی ڕێککەوتنی نێوان عەرەبستانی سەعودی و قەتەری کرد.

سەرپەیڤ