تورکیا وشداری دایە شارومەندانی خۆی لە ئەمریکادا
بە پەرە سەندنی ناڕەزامەندیی لایەنگرانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی ئەمریکاو ھێرشیان بۆ سەر بینای کۆنگرێسی ئەم وڵاتە، تورکیا وشداریی دایە شارومەندانی خۆی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بڵاوکراوەی نیوزویک، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەو شارومەندانەی خۆی کە دانیشتووی ئەمریکان داوای کرد خۆیان لە ئامدە بوون لە شوێنە قەرەباڵغەکان و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ کەسانی تر ببوێرن.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ھاتووە: ئێمە ھەموو لایەنەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دان بەخۆداگرتن و تەگبیرو ئاوەز بانگێشتن دەکەین و لەو باوەڕەش داین کە ئەمریکا لەوپەڕی ژیری دا بەسەر ئەم قەیرانە سیاسییە نێوخۆییەی زاڵ دەبێت.
ئەم بەیاننامەیە لە درێژەدا باسی ئەوە دەکات کە، ئێمە بە پەرۆشییەوە گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی ئەمریکا ھەر لە کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە ھەتا ھێرشی سەر بینای کۆنگرێس پێ و شوێن دەگرین.
کۆمەڵێکی زۆر لە لایەنگرانی ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە لە واشێنگتۆن گرد بوونەوە ھەتا بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ ناڕەزامەندی دەرببڕن کە ئەمەش توندوتیژیی لێ کەوتەوە.