دەسپێکی هەڵمەتی سەربازیی نوێی تورکیا لە دژی پەکەکە
شوبات 08, 2021 13:04 Asia/Tehran
هەڵمەتی ئەرەن-8 لە دژی پەکەکە لە چیای ئاماسۆن لە باشووری ئەم وڵاتە دەسپێبوو .
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاناتولی ، وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە ، پاکتاوکردنی ناوچەکە لە ئەندامانی پەکەکەیە .
لەم هەڵمەتەدا هەزار و 670 کەس لە هێزەکانی ئەرتەش ، هێزەکانی تایبەتی ژاندرمە و هێزی تایبەتی پۆلیسی تورکیا بەشدارن و لە ناوچە کوێستانیەکانی پارێزگاکانی هاتای ، عوسمانیە و غازی ئەنتەپ دەسپێبوو .
هەڵمەتی ئەرەنی تورکیا بە قسەی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ، لە 11ی ژانیڤەریەوە بە ئامانجی نەهێشتنی پەکەکە دەسپێبووە.