ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی تورکیا و سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لەسەر سنووری عێراق
سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی و سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی تورکیا دەکەن لەسەر سنووری عێراق .
بە پێی راپورتی ئیسنا ، ماڵپەڕی کەناڵی روسیا ئەلیەوم رایگەیاند خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی و یاشار گولەر ، سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی تورکیا لە گەڵ ژمارێک لە فەرماندەرانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لەسەر سنووری عێراق گەڕاون .
بە پێی ئەم راپۆرە ، وەزیری بەرگریی تورکیا لە گەڵ سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ئەرتەشی تورکیا رەوشی یەکینەکانی جێگیر لە ویلایەتی شڕنەخ ھەڵکەوتوو لە ھێڵی سنووریی لە گەڵ عێراقیان تاووتوێ کرد .
فەرماندەرانی سەربازیی تورکیا دوای بەسەر کردنەوەی یەکینەکانی ئەرتەشی تورکیا لەو ناوچەیە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی ھەڵمەتی بەناو چنگی ھەڵۆی دوو لە دژی پەکەکەیان لە دەڤەری گارە بەسەر کردەوە .
ھەڵمەتی چنگی ھەڵۆی دوو لە ناوچەی گارەی ھەرێمی کوردستان لە کاژێر دووی سەر لەبەیانیی چوارشەممەوە دەسپێبووە و وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێ تا کۆتایی ھاتنی پەکەکە بەردەوام دەبێ .
ھەرچی پەکەکەیە رایگەیاندووە پەلامارەکە بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە و ئەرتەشی تورکیا زیانی قورسی پێگەشتووە .