شوبات 22, 2021 09:57 Asia/Tehran
  • رەخنە و گازندەی سەرۆکی جەهەپە لە حکومەتی ئەردۆغان

سەرۆکی پارتی کوماریخوازی گەلی تورکیا ، حکومەتی تورکیای تاوانبار کرد بە ناکارایی و هەڵاواردنی ئەتنی و ئایینی .

کەمال قلیچدار ئوغڵوو لە دانیشتنێک دا کە بەشێوەی ڤیدیۆ کونفڕانس لە گەڵ سەرۆک ئەنجوومەنەکانی پارێزگای بورسا لە تورکیا بەڕێوەچوو گوتی : سەرانی حکومەت لە جیاتی خەڵک بە گیرفانی خۆیان خزمەت دەکەن .

سەرۆکی جەهەپە ئەرکی حکومەتی گەشەپێدانی وڵات و کارنانەوە بۆ شارومەندان زانی و گوتی ،بەڵام  لە وڵاتی ئێمەدا ئەم ئەرکە وەلانراوە و لە جیاتی ئەوە لە خەڵک دەپرسن کوردی یان تورک یان عەلەوی یان سوننەی ؟

 قلیچدار ئوغڵوو گوتیشی: حکومەتی ئێمە لە کەمبوونی شتێک ئازار دەبینێ ئەویش بەرپرسانی بە شەرەفە .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر رەجەب تەییب ئەردۆغان تۆمەتی چەواشەکاری و بێڕێزی کردنی دابۆ پاڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان و سکاڵای لێکردبوو .

سەرپەیڤ