ڕووسیا لە سزادرانی تۆمەتبارانی تیرۆری باڵوێزەکەی لە تورکیا پێشوازیی کرد
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا لە سزادرانی سێ کەس لە تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆری «ئاندرە کارلۆف» باڵوێزی پێشووی ئەم وڵاتە لە تورکیا بە زیندانی ھەتا سەر، پێشوازیی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی ڕۆژی سێ شەممەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا ھاتووە، قۆناغەکانی دادگایی کرانی تۆمەتبارانی دۆسیەی کوشتنی «ئاندرە کارلۆف» باڵوێزی پێشووی ئەم وڵاتە لە تورکیا بە وردی خەریکە ئەنجام دەگرێت.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، جێگای خۆشحاڵییە کە سیستێمی ئاسایشتی و دادەڤانیی تورکیا سەرەنجام لە بارەی ئەم کارەساتە دڵتەزێنەوە کە قورسایی خستیووە سەر پەیوەندییەکانی ئەم سەردەمەی ڕووسیاو تورکیا، بڕیاری پێویستی دەرکردووە.
دەزگای دادی تورکیا سزای زیندانی ھەتا سەری بۆ سێ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆری «ئاندرە کارلۆف» باڵوێزی پێشووی ڕووسیا لە ئانکارا بڕیوەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە کاتی کردنەوەی پیشانگایەکی وێنە لە تورکیا ھێرشی کرایە سەر.