دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی ، پارێزەرەکانی داوای بینینی ئۆجەلان دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i394167-دوای_بڵاوبوونەوەی_دەنگۆی_مردنی_پارێزەرەکانی_داوای_بینینی_ئۆجەلان_دەکەن
ئەمڕۆ دەنگۆی مردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوبووەوە، دواتریش پارێزەرانی بەفەرمی داوایان کردووە سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵی بکەن بۆ بینینی ناوبراو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2021 19:17 Asia/Tehran
  • دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی ، پارێزەرەکانی داوای بینینی ئۆجەلان دەکەن

ئەمڕۆ دەنگۆی مردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوبووەوە، دواتریش پارێزەرانی بەفەرمی داوایان کردووە سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵی بکەن بۆ بینینی ناوبراو.

بە پێی ھەواڵێکی وێستگەنیوز ، ‏پارێزەرانی ئۆجالان ئەمڕۆ لەڕاگەیەنراوێکدا داوایان کردووە بەزووترین کات سەردانی ئیمڕاڵی بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ژیان و تەندروستی ئۆجالان و هاوڕێکانی، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزەرانی لەڕێی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی شاری بورسا بەفەرمی داوای سەردانی ئیمڕاڵییان کردووە.

جێی ئاماژەیە لەڕۆژی ٢٧ی نیسانی ساڵی رابردووەوە هیچ هەواڵێک لە ئیمڕاڵییەوە نییە، بەهۆی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی ڕێگە بە هیچ پەیوەندی و چاوپێکەوتنێکی پارێزەران و کەسوکاری زیندانییان لەگەڵ ئۆجالان و هاوڕێکانی نەدراوە.