مەشقی سەربازیی ھاوبەشی تورکیا و ئەمریکا لە دەریای نێوەڕاست
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i394360-مەشقی_سەربازیی_ھاوبەشی_تورکیا_و_ئەمریکا_لە_دەریای_نێوەڕاست
ھێزە دەریاییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست مەشقی دەریایی ھاوبەشیان ئەنجامدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2021 07:39 Asia/Tehran
  • مەشقی سەربازیی ھاوبەشی تورکیا و ئەمریکا لە دەریای نێوەڕاست

ھێزە دەریاییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست مەشقی دەریایی ھاوبەشیان ئەنجامدا .

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی تەرەتەی تورکیا ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند ، پاپۆڕی جەنگیی گەملیک ی تورکیا و کۆپاپۆڕی ئایزێنھاڤێر لەم مەشقە ھاوبەشە دەریاییەدا کە 19 ی مارس بەڕێوەچوو ، بەشداریان کرد . 

بەر لەوەش مەشقێکی دەریایی لە دەریای نێوەڕاست ، ئێژە و مەڕمەڕە بە بەشداریکردنی 82 پاپۆڕ ، 5 ژێردریایی ، 27 فڕۆکە ، 20 کۆپتەر و 8 خوفڕ و 5 ھەزار و 427 کەس لە ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو .