ئادار 26, 2021 15:28 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیرانی بەرەڤانیی تورکیاو ڕووسیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا

وەزیرانی بەرەڤانیی تورکیاو ڕووسیا لە کۆنترۆڵ کردنی تیرۆریستان لە سووریا ڕاوێژیان کرد.

«خلوسی ئاکار» لە وتووێژێکدا لەگەڵ «سێرگێئی شۆیگۆ» وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا وێڕای ئاماژە کردن بە پرسی ئاگربڕ لە سووریا وتی: دەبێ دژی تاقمە چەکدارو تیرۆریستەکان تەگبیرێک بکرێت.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بانگەشەی کرد: ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە سەرەتای مانگی مارسەوە ھەتا ئێستا ٢٢٠ تیرۆریست و ھێرشبەریان لە سووریادا کوشتووە.

ئانکارا کە پێشتر تۆمەتی ھاریکاریی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە سەر بوو، لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە بیانووی پێشگرتن بە چالاکیی تیرۆریستان خزاوەتە نێو خاکی ھەردووک وڵاتی عێراق و سووریاوەو دژی تاقمەکانی نەیاری ئانکارا خەریکی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنە.

سەرپەیڤ