ژماری تووشبوانی رۆژانەی کۆڕۆنا لە تورکیا لە 30 ھەزار کەس نزیک بووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i394573-ژماری_تووشبوانی_رۆژانەی_کۆڕۆنا_لە_تورکیا_لە_30_ھەزار_کەس_نزیک_بووەوە
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەییاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا 29 ھەزار و 81 ھەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تومار کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2021 02:38 Asia/Tehran
  • ژماری تووشبوانی رۆژانەی کۆڕۆنا لە تورکیا لە 30 ھەزار کەس نزیک بووەوە

وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەییاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا 29 ھەزار و 81 ھەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تومار کراوە .

فەخرەدین کوجا شەوی رابردوو رایگەیاند ، بە تۆمارکرانی 29 ھەزار و 81 حاڵەتی نێوی تووشبوون بە ڤایرۆشی کۆرۆنا لە تورکیا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ، ژماری توشبووان بەم پەتایە گەیشتە سێ میلیۆن و 149 ھەزار کەس . 

وەزیری تەندروستیی تورکیا ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەشی 30 ھەزار و 772 کەس راگەیاند کە ئەم رەقەمە بە بەراورد لە گەڵ ئاماری رۆژی پێنجشەممە 153 کەس زیادی کردووە . 

ئاماری مردن بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە تورکیا لە چەند حەوتەی رابردوودا بۆ جارێکی دیکە ھەڵکشاوە .