نیگەرانی لە دەرکەوتنی کۆرۆنای تورکیایی
کاربەدەستانی تەندروستیی لە ئانکارا ئەگەری گۆڕانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە ڕەتناکەنەوە.
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دکتور ئیسماعیل بالیک سەرۆکی دێپارتمانی نەخۆشیە چڵکیەکان لە زانکۆی ئانکارا باسی ئەگەری دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆڤید 19 لە تورکیادا دەکات .
بالیک گوتی ، ئەم ڤایرۆسە تا زیاتر لە شوێنێک بڵاودەبێتەوە ، ئەگەری گۆڕانی زیاترە . لەبەر ئەوە لەوانەیە گۆڕانێکی تایبەتی تورکیا رووبدات و ئەگەر ئەوە رووبدات ، دەبێ بە پێی رووداوەکە توێژینەوە بکرێت .
وەزارەتی تەندروستی تورکیا شەوی رابردوو لە راپورێک دا رایگەیاند ، بە پۆزەتیڤ دەرچوونی تاقیکردنەوەی کۆرۆنای 44 ھەزار و 756 شارومەندی ئەم وڵاتە لە 24 کاتژمێری رابردوودا ، ژماری تووشبوان بەم ڤایرۆسە لە تورکیا گەشتووەتە سێ میلیۆن و 445 ھەزار و 52 کەس .
لەم راپۆرەدا ژماری گیان لەدەستداوانیش 32 ھەزار و 78 کەس راگێندراوە .