کاردانەوەی توندی ئەندامانی باڵا و وەزیرانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا بە بەیاننامەی 104 دەریاوان لەدژی کشانەوە لە کۆنڤانسیۆنی مۆنترۆ
وەزیرانی حکومەتی تورکیا و ئەندامانی ئاکەپە کاردانەوەیان نیشاندا بە بەیاننامەی 104 دەریاوان لە بارەی ئەگەری کشانەوەی تورکیا لە کۆنڤانسییۆنی مۆنترۆ و ئەوانیان بە کودیتاچی ناوبرد .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، دوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی 104 دەریاوانی خانەنشینی تورکیا لە بارەی کۆنڤانسیۆنی مۆنترۆ ، ژمارێکی زۆر لە ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە کاردانەوەیان نیشاندا .
رۆژنامەی حوڕیەت نوسی ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، بەیاننامەیەکی ئەوتۆ شتێک نابێ جگە لە زیان گەیاندن بە دیموکراسی .
دادئەستێنی گشتیی ئانکاراش بە کردنەوەی دۆسیەی بەدواداچوونی دادڤانی ، لێکۆڵینەوە لە بارەی نوسەرانی ئەم بەیاننامەیان دەستێپکرد .
زۆر وەزیر و کاربەدەستی باڵای دیکەی تورکیاش لەوان وەزیری دەرەوە ، وەزیری نێوخۆ ، وەزیری داد ، و وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا کاردانەوەی توندیان نیشانداوە .
شاوی باسە پارتی داد و گەشە کە بڕیار بوو پێنجشەممە کۆبێتەوە ، ئەمڕۆ دوشەممە بە فەرمانی ئەردۆغان کۆبوونەوەی خێراو ئاسایشیی دەبێت .
104 ئەفسەری خانەنشینی هێزی دەریایی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەک دا رەخنەیان گرت لە بڕیاری ئەردۆغان بۆ کشانەوە لە پەیمانی مۆنترۆ لە بارەی دامەزرانی کاناڵی ئاویی نوێ لە ئەستەموڵ .
پەیمانی مۆنترۆ ساڵی 1936 لە نێوان تورکیا و هێزە جیهیانیەکان ئیمزا کرا و ئەو دەرەتانەی بە حکومەتی تورکیادا کە لەسەر ترانزیتی کاڵا لە گەرووەکانی بسفۆر و داردانێڵ کۆنتڕۆڵی هەبێت .