بایکۆتی تازەی ئەمریکا دژی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە، سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیای لە بەر پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی بەرەڤانی و سوپای ڕووسیا بایکۆت کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیک وێڕای ڕاگەیاندنی بایکۆتی «ئیسماعیل دەمیر» سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیاو چوار کاربەدەستی دیکەی ئەم ڕێکخراوەیەی بایکۆت کردووە، جەختیشی کرد: ئەو کاربەدەستانەی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیا لە بەر پەیوەندی لەگەڵ کەرتە سەربازی و ھەواڵگرییەکانی ڕووسیا بە گوێرەی یاسای «کاتسا» بایکۆت کراون.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھێندێک بایکۆتی دیاری کراوی بە گوێرەی یاسای «کاتسا» ھەڵبژاردووە ھەتا بە سەر پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیا، «ئیسماعیل دەمیر»ی سەرۆکی، «فاروق ئیگیت»ی جێگری سەرۆک، «سەرحەد گەنج ئوغلو» سەرۆکی بەرگریی ئاسمانیی و «ئاڵپێر دێنیز» بەڕێوەبەری گەڵاڵەکردنی فەرمانگەی سیستێمی بەرگریکارانەی ئەم ڕێکخراوەیەی بسەپێنێ.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «بلینکێن» بانگەشەی ئەوە دەکات کە پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیا بە ئاگاداری و بە ئەنقەست ھەڵس و کەوت و پەیوەندییەکی بەرچاوی لەگەڵ کەسانێک دا ھەبووە کە یان ئەندامی کەرتە سەربازی و ھەواڵگرییەکانی دەوڵەتی ڕووسیان و یان لە بری ئەوانە چالاکی دەنوێنن.